News‎ > ‎

Annual IFMSA event was conducted at the Sulaimani School of Medicine

posted May 14, 2016, 9:13 AM by Goshan mohamed abdulrahman

چالاكی ساڵانەی رێكخراوی (IFMSA)ی خوێندكارانی سكوڵی پزیشكی بەرێوەچوو
ئەمرۆ 10-5-2016 لەهۆڵی راپەرینی زانكۆی سلێمانی چالاكی ساڵانەی رێكخراوی(IFMSA)   لەلایەن خوێندكارانی سكوڵی پزیشكی –زانكۆی سلێمانی بەرێوەچوو كە چەند بابەتێكی گرنگی تێدا پێشكەشكرا لەلایەن سەرۆكی سكوڵی پزیشكی(رۆڵی خوێندكارانی پزیشكی لەبەرێوەو پێشچوونی سكوڵ و زانكۆ و كۆمەڵگە و بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی (رۆڵی رێكخراوەكان لە بواری تەندروستیدا), د.عبدالفتاح هەورامی(پێوەرەكانی هەڵسەنگاندنی سیستەمی تەندروستی و خستنەرووی لایەنە كەم و كورەكانی سیستەمی تەندروستی) ئەمە جگە لە وتاری سەرۆكی لقی سلێمانی رێكخراوەكە و خستنەرووی چالاكی یەكانی ساڵی رابوردوو, مێژووی دروستبوونی رێكخراوەكە, لەكۆتاییدا پزیشكی ساڵ دیاریكرا لەلایەن رێكخراوەكەوە وەك نەریتی ساڵانە و دواتر دیاری درا بەسەرۆكانی لقی سلێمانی لە ساڵانی رابووردوودا..
ئەم چالاكی یە لەلایەن رێخراویرێكخرابوو كە وەك نەریتێكی ساڵانە ئەنجامیدەدات. لەچالاكی ئەمرۆدا بەرێزان سەرۆكی سكوڵی پزیشكی و سكوڵی دەرمانسازی و سكوڵی ڤێتەرنەری و بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و مامۆستایان و خوێندكارانی 
سكوڵی پزیشكی ئامادەبوون

IFMSA Event


Comments