له‌به‌رواری 14/9/2017 له‌هۆڵی یانه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕێز د.کۆسار محمد علی ڕاگری کۆلێجی پزیشکی و وه‌فدێکی یاوه‌ری به‌شداری کرد له‌کۆبوونه‌وه‌ی نیشتمانی ڕێکخراوی IFMSA که‌له شاری سلێمانی به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ماوه‌ی 4ڕۆژ . له‌مه‌راسیمی ده‌سپێکردنی کۆبوونه‌وه‌که‌دا ڕاگری کۆلێجی پزیشکی وته‌یه‌کی پێشکه‌شکرد . ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه ساڵانهیهو هه‌ر ساڵێک له‌شارێکی هه‌رێم ئه‌نجام ده‌درێت که‌زیاتر له 450 خوێندکاری کۆلێجه پزیشکییه‌کان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم به‌شدارده‌بێت تێدا. |
new post >





