new post‎ > ‎

كڵەبی هاوكاری كۆلێچ بەهاوكاری پارێزگاری سلێمانی كێتێبخانەی چەند بەشێكی ناوخۆیی كچانی زانكۆی سلێمانی نۆژەن دەكاتەوە

posted Jul 3, 2019, 1:26 AM by Evan Jalal Gharib Qader

كڵەبی هاوكاری كۆلێچ بەهاوكاری پارێزگاری سلێمانی كێتێبخانەی چەند بەشێكی ناوخۆیی كچانی زانكۆی سلێمانی نۆژەن دەكاتەوە 
كڵەبی هاوكاری كۆلێژی پزیشكی كەكۆمەڵەخوێندكارێكی خۆبەخشی كۆلێچ بەسەرپەرشتی كۆلێج پزیشكی دامەزراوە هەڵسا بەنۆژەنكردنەوەی كتێبخانەی چەن بەشێكی ناوخۆیی كچانی زانكۆی سلێمانی و دواتر دابینكردنی راخەر و پێداویستی تر كەلەلایەن بەرێز پارێزگاری سلێمانیەوە دابینكرابوو و بەئامادەبوونی بەرێز د.هەڤاڵ ابوبەكر پارێزگاری سلێمانی و نوێنەری كۆلێجی پزیشكی زانكۆی سلێمانی و خوێندكارانی بەشداربووی پرۆژەكە سەردانی ئەو شوێنانەی كرد كە نۆژەن كراوەتەوە و بەرێزیان بەلێنیی بەردەوامیان دا لە دابینكردنی پێداویستی تر بەشە ناوخۆیەكان ..سوپاسی بەرێز دكتۆرە رێزان احمد هەردی دەكەین كەرۆڵێكی بەرچاوی هەبووی لەم پرۆژەیەدا وەك نوێنەری خانمە پزیشكەكان...لەلایەن راگرایەتی كۆلێجی پزیشكی یەوە دیاری تایبەت پێشكەش بە پارێزگاری سلێمانی كرا



Comments