News‎ > ‎

مەراسیمی رێزلێنان و پێشوازی لە خوێندكارانی قۆناغی یەكەمی كۆلێجی پزیشكی

posted Nov 26, 2017, 1:20 AM by Evan Jalal Gharib Qader
پێنج شەمە بەرواری 23-11-2017 لەلایەن راگرایەتی كۆلێجی پزیشكی و نوێنەرایەتی گشتی خوێندكارانی كۆلێج و دەستەی راپەراندنی كارەخۆبەخشەكانی كۆلێج مەراسیمیكیان رێكخست رێكخرا بۆ بەخێرهاتنی قۆناغی یەكەم,هەروەها پێشكەشكردنی دیاری پێزانین بۆ خەڵاتكردنی مامۆستا و ستاف و خوێندكارانی جیاواز كەكاری خۆبەخشیان كردووە لەگەڵ خەڵاتكردنی خوێندكاری یەكەمی هەر شەش قۆناغە وەك نەریتێكی ساڵانەی كۆلێجی پزیشكی رێكخرا...
لەمەراسیمەكەدا وتاری كۆلێج لەلایەن راگری كۆلێجی پزیشكی زانكۆی سلێمانی بەریز د.كۆسار محمد علی و هەروەها وتاری نوێنەرایەتی گشتی و دواتر پێشكەشكردنی خەڵات بەسەر پزیشكان و ستافی كارگێری و خوێندكارانی نمونەیەی و خوێندكارە یەكەمەكان ,پاشان پێشكەشكردنی چەند پارچە موزیك و گۆرانیەك لەلایەن كلەبی موزیكای كۆلێج كۆتایی بە مەراسیمەكە هێنرا
Comments