News & Events‎ > ‎

Symposium on the identification and treatment of conditions of the nose and air passage, held on the 4th February 2016.

posted Feb 4, 2016, 5:01 PM by Goshan mohamed abdulrahman

سیمپۆزیەمێكی پزیشكی لە شاری سلێمانی ئەنجامدرا

بەهاوبەشی هەریەك لە سكوڵی پزیشكی زانكۆی سلێمانی-كۆمەڵەی پزیشكانی قورگ و لوت و گوێ‌ –نەشتەرگەری مل  و سەر لە كوردستانی عێراق سیمپۆزیۆمی تایبەت بە(ناسینەوە و چارەسەركردنی هەوكردنی توندی ناولوت و بۆشاییە هەوایەكان لەبواری پراكتیكدا) ئەنجامدرا لە ئۆتێَل تەیتانیك لەشاری سلێمانی سەرلەئێوارەی  4-2-2016 بەئامادەبوونی بەرێزان د.خسرەو عبدالله رشید (جێگری سەرۆكی زانكۆ بۆكاروباری زانستی و خوێندنی باڵا), د.رەزا حسین جێگری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێری و دارایی) و دكتۆر كۆسار محمد علی سەرۆكی سكوڵی پزیشكی و د.ئاری سامی سەرۆكی پێشوی سكوڵی پزیشكی و ژمارەیەكی بەرچاو لەپزیشكانی لوت و قورگ و گوێ‌ لەپاریزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە ئامادەبوون.

 لەم سیمپۆزیەمەدا تازەترین چارەسەری نوێ‌ بۆ چارەسەركردنی هەوكردنی توندی ناولوت و بۆشاییە هەوایەكان بەبەشداربووان ناسێنراو و چەند بابەتێكی تێدا پێشكەشكرا 

nose and air passage symposium

 
Comments