Ceremony celebrating the long service of Dr Nasreen Abdulrahem Wafi

Post date: Apr 07, 2016 8:44:19 PM

مەراسیمی رێزلێنانی مامۆستایەكی ئەستێرەی سكوڵی پزیشكی بەبۆنەی خانەنیشینبوونیەوە..

ئەمرۆ بەرواری 7-4-2016 لە سكوڵی پزیشكی زانكۆی سلێمانی مەراسیمیكی رێزلێنان بۆ بەرێز دكتۆرە نەسرین عبدالرحیم وەفی كە دامەزرێنەی بەشی كارئەندامی زانی سكوڵی پزیشكی یە بەبۆنەی خانەنشین بوونیەوە..

لەمەراسیمەكەدا وتاری بەرێز سەرۆكی سكوڵی پزیشكی(د.كۆسار محمد علی) پێشكەشكرا كەبەناوی سكول و مامۆستایان و كارمەندانەوە سوپاسی خۆی ئاراستەی دكتۆرە نەسرین كرد, هەروەها ڤیدیۆیەكی دۆكیومێنتاری لەسەر لایەنە جیاوازەكانی ژیانی مامۆستای رێزلێنراو خرایەروو كەلەلایەن مامۆستایان بەش ئامادەكرابوو, هەروەها لەكۆتاییدا چەندین دیاری لەلایەن بەشداربووانەوە پێشكەش بە دكتۆرە نەسرین كرا و هیوای سەلامەتی و تەمەن درێژیان بۆ خواست