Showcase of artwork created by students of the School of Medicine
Post date: Apr 26, 2016 11:34:13 PM
پێشانگای هونەری خوێندكارانی سكوڵی پزیشكی لەژێرناونیشانی دەستی گوڵ رەنگ
كڵەپی هونەر و ئیشی دەستی سكوڵی پزیشكی –زانكۆی سلێمانی لەگەڵ نوێنەرایەتی گشتی خوێندكارانی سكوڵی پزیشكی پێشانگایەكی هونەری بۆ 8 خوێندكاری سكوڵ كردەوە كە بریتی بوون لە 18 بەرهەمی تابلۆی نەخشێنراو كردەوە. كردنەوەی پێشانگاكە لەلایەن سەرۆكی سكوڵی پزیشكی بەرێز د.كۆسار محمد علی یەوە ئەنجامدرا بەئامادەبوونی نوێنەری گشتی سكوڵ و مامۆستایان و خوێندكاران لەبەرواری 25-4-2016 لە باڵەخانەی سكوڵ. ئامانجی سەرەكی بریتی بوو لەدەرخستنی توانا هونەری یەكانی خوێندكاران.
كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان سپۆنسەری ئەم چالاكیە بوون