new post
چالاكی خوێندكارانی زانكۆ و یەكخستنی بوارە جیاجیاكان ئەنجامی بەرەوپێشبردنی زانست
چالاكی خوێندكارانی زانكۆ و یەكخستنی بوارە جیاجیاكان ئەنجامی بەرەوپێشبردنی زانست و نوێگەری لە بواری پزیشكیدا لێدەكەوێتەوە، چەند خوێندكارێكی زانكۆی سلێمانیش لە بەشە جیا جیاكانی (پزیشكی گشتی و ددان و ڤێتەرنەری) بەشدار بوون لەم بەرەوپێشبردنە بە بەشداریكردن لە نوسینی نامیلكەیەكی زانستی دەربارەی پەتای كۆرۆنا بە زمانی ئینگلیزی كە لە لایەن كۆمەڵە خوێندكارێكی گروپی نیلاوە ئامادەکراوە (گروپێكی ڕۆشنبیریە كە چالاكی زانستی ئەنجمدەدەن، پێکهاتوون لە چەن خوێندکارێکی زانکۆی سلێمانی، پۆلەتەکنیکی سلێمانی و چەرموو) ، و هەستان بە پێشكەشكردنی بۆ سەنتەری چەرموو بۆ توێژینەوە و راهێنان و راوێژکاری لە زانكۆی چەرمۆ، و بڵاوكردنەوەی لە سایتی زانكۆوە. ماوەی چەند مانگێك بەردەوام بوون لە كۆكردنەوەی زانیاری و گەڕان بە دوای تازەترین توێژینەوەكان لەسەر پەتای كۆرۆنا و ماندوونەناسانە كاریان كردوە بۆ ئامادەكردنی ئەم نامیلكەیە. بەو هیوایەی توانیبێتیان خزمەتێك بە خوێندكاران و هاوكارەكانی خۆیان بگەیێنن و توانای زانستی خۆیان و دەوروبەرەكەیان زیاد بكەن. بە ناوی ڕاگرایەتی كۆلێجمانەوە دەستخۆشی لەو خوێندكاران نمونەییانەمان دەكەین و هیوادارین نمونەیان زۆر بێت، ئێمەش لەلای خۆمانەوە هەمیشە پشتیوانیان دەبین بۆ خزمەت گەیاندن بە ڕەوشی تەندروستی لە هەرێمەكەماندا. خوێنەری نامیلكەكە بن لە ڕێگەی ئەم لینكەوە |
سلێمانى سمپوزیۆمێك بۆ پهتاى كۆرۆنا ساز دهكهین
پاش ئهنجامدانى كۆبونهوهى هاوبهشى نێوان بهڕێوهبهرایهتى گشتى تهندروستى سلێمانى و كۆلێجى پزیشكى وكۆلێجى ڤێتێنهرى زانكۆى سلێمانى لهگهلأ زانكۆى پۆلیتهكنیكى سلێمانى و ڕێكخراوى تهندروستى جیهانى بڕیاردرا ڕۆژى چوارشهممه لهبهروارى 12/ 2 / 2020 سیمپۆزیوم تایبهت به پهتاى ڤایرۆسى (كۆرۆنا) ساز بكرێت له هۆڵى ڕاپهرین (كهمپى ناوشار ) كات ژمێر ( 10-12) ى سهر لهبهیان |
وەک هەوڵێک بۆ کەمکردنەوەی ناڕەحەتییەکانی بەڕێز (د. کەمال)
وەک هەوڵێک بۆ کەمکردنەوەی ناڕەحەتییەکانی بەڕێز (د. کەمال)، نامەو پەیامە جوانەکانی خوێندکارانی کۆلێژی پزیشکی زانکۆی سلێمانیمان کۆکردەوەو بە شێوەیەکی ڕێکخراو پێشکەشمان کرد. ڕۆژی سێشەممە لە بەرواری-٥-٢٠١٩ بە ئامادەبوونی (د کۆسار) ڕاگری کۆڵێژی پزیشکی سلیمانی، (د شیروان) یاریدەدەری جێگر، (د عبدلافتاح ) بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆلێژ، دیارییەکەمان ڕادەستیدکتۆری ئەزیزمان کرد. |
دیبەیت کڵەبی کۆلیژی پزیشکی زانکۆی سلێمانی
دیبەیت کڵەبی کۆلیژی پزیشکی زانکۆی سلێمانی لە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٦-٥-٢٠١٩ بە ئامادەبوونی ڕاگری کۆلیجی پزیشکی کۆمەڵی مامۆستایی بەڕێز ، چوارەمین دیبەیتی فۆڕمەڵی کۆلیژی پزیشکی لەژێر ناونیشانی (توند و تیژی دژی پزیشكان: ههڵهی كۆمهڵگه یاخود سیستهمی تهندروستی؟) بە سەرپەرشتی خوێندکار(دیاری ئەبووبکر) سەرکەوتوانە بەڕێوەچوو. دیبەیتەکە لە نێوان دوو تیم بەڕێوەچوو کە هەر تیمەو لە سێ خوێندکار پێک ھاتبوو، تیمی زەرد کە پێیان وابوو ھەڵەی سیستەمە لە کاتێکدا تێمی شین بە ھەڵەی کۆمەڵگای دەزانی. |
تێزنامهی دکتۆرا
لهبهرواری25-4-2019 تێزنامهی دکتۆرا (PHD) بهرێزدکتۆره (Naza Mohammed Ali)بهناونیشانی ( Effect of Azilsartan as an add on treatment with Methotrexate or Etanercept in Patients with Rheumatoid Arthritis) و له لایهن لیژنهی بهڕێزهوه تێزنامهی دکتۆرا (PHD)ی بهرێز دکتۆره (Naza Mohammed Ali) به پله ی( نایاب) پهسهند کرا |