Home


Medicine:
This article is about the science and art of healing. For medicaments, see Pharmaceutical drug. For other uses, see Medicine (disambiguation)."Academic medicine" redirects here. For the journal, see Academic Medicine (journal).





Recent Announcements

  • ئه‌نجامدانی تاقیکردنه‌وه‌ی وه‌رگرتن بۆ خوێندنی دکتۆرا له‌به‌رواری 2017/5/22 کۆلێجی پزیشکی ئه‌نجام درا که‌ به‌یاوه‌ری به‌ڕێز د.خسرو عبدالله جێگری سه‌رۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و به‌ڕێزد.کۆسارمحمد علی ڕاگری کۆلێجی پزیشکی سه‌ردانی هۆڵی تاقیکردنه‌وه‌ی بۆ قبوڵکردن خوێندکاران دکتۆرا له‌ کۆلێژی پزیشکی کرد ..که‌ژماره‌یان 16 فێرخواز بوو له‌ پسپۆری یه‌ جۆربه‌جۆره‌کان
    Posted May 24, 2017, 11:30 AM by Evan Jalal Gharib Qader
  • راگرایه‌تی کۆلێجی پزشکی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتن کرد له‌‌ نه‌خۆشخانه‌ی شار به‌بۆنه‌ی کردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاری سلێمانی د.کۆسار محمد علی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنی شاری کرد و له‌لایه‌ن به‌رێز د.میران محمد عباس و پزیشکان و کارمه‌ندان و ستافی ئیداری پێشوازی لێکرا . به‌رێز راگر کۆلیجی پزیشکی سه‌ره‌رای ده‌ربڕینی پیرۆزبایی بۆ ئه‌م کاره‌گرنگه‌ له‌م قه‌یرانه‌دا هه‌روه‌ها پاڵپشتی خۆیی و راگرایه‌تی ده‌ربڕی بۆ هه‌ر پێداویستی یه‌ک بۆپه‌ره‌پێدانی نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتن.
    Posted May 24, 2017, 11:22 AM by Evan Jalal Gharib Qader
  • تاقیکردنه‌وه‌ی تیۆری و پراکتیکی کۆتا قۆناغ(قۆناغی شه‌شه‌می)ی کۆلێجی پزیشکی ده‌ستی پێکرد. له‌به‌رواری 2017/5/23 تاقیکردنه‌وه‌کان کۆتا قۆناغی خوێندکاران کۆلێجی پزیشکی به‌وانه‌ی هه‌ناوی ده‌ستی پێکرد ،تاقیکردنه‌وه‌ی تیۆری له‌به‌رواری 5/23 پاشان تاقیکردنه‌وه‌ی کرداری له‌ 5/24 له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شار به‌ڕێوه برا ،بۆ ئاشنا بوون به‌شێوازی به‌رێوه‌بردنی تاقیکردنه‌وه‌ی کرداری ،به‌ڕێز د.کۆسار محمد علی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی شاری کرد و سه‌ردانی وێسگه‌کانی تاقیکردنه‌وه‌کان و مامۆستایان کرد که‌به‌شێوه‌یه‌کی زۆرباش تاقیکردنه‌وه‌کان به‌رێوه ده‌ چوون.
    Posted May 24, 2017, 11:14 AM by Evan Jalal Gharib Qader
  • کۆتاپهێنان به خولی تۆپی پێ خۆێندکاران کۆلێژی پزشکی له به‌رواری ٧/٥/٢٠١٧ له‌یاریگای که‌مپی کۆنی زانکۆی سلێمانی به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان (ڕاگری کۆلێجی پزشکی و یاریده‌ده‌ری ڕاگرومامۆستایان و خوێندکاران ونوێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکاران) ،کۆتا یاری خوله‌که‌ ئه‌نجام درا له‌ نێوان قۆناغی دوو ،قۆناغی سێ ده‌رئه‌نجام به‌ (٦)گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ یه‌ک گۆڵ ،قۆناغی سێ‌یه‌م پله‌ی یه‌که‌می به‌ده‌ست هێنا ،له‌کۆتاییدا خه‌ڵاتی تایبه‌ت پێشکه‌ش به‌هه‌ریه‌ک باشترین یاریزان و گۆڵکار ورێکخه‌ری خول و یاریزانانی هه‌ردوو تیپی یه‌که‌م و دووه‌م..ئه‌م خوله‌ له‌لایه‌ن راگرایه‌تی کۆلێجی پزیشکی به‌هاوکاری کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکارانی کوردستان
    Posted May 8, 2017, 1:32 PM by Evan Jalal Gharib Qader
  • كۆلێجی پزیشكی پێزانینی ئاڕاستەی خویندكارەكانی كرد لەبەرواری 5-5-2017 لەسەیرانگای مێرگەپان راگرایەتی كۆلێژی پزیشكی زانكۆی سلێمانی گەشتێكی تایبەتی بۆ ئەو خویندكارانەی كۆلێچ ئەنجامدا كە لە چالاكی یە جۆربەجەكان و لیژنەكانی دووەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی كۆلێژی پزیشكی بەشداربوون كەرۆڵێكی كاریگەریان بینینی لەقۆناغەجۆربەجۆرەكانی ئامادەكردن و جێ‌ بەجێكردنی كۆنفرانسەكە كەبەسەركەوتوویی دوای 19 ساڵ دابران بەرێوەبرا. لەگەشتەكەدا بڕوانامەی رێزلێنان دابەشكرا بەسەر خویندكارانی كۆلێجدا. گەشتەكە بەسەرپەرشتی و سپۆنسەری بەرێز دكتۆر كۆسار محمد علی راگری كۆلێج بوو ,لەگەل ئامادەبوونی بەرێزان د.سیروان نوێنەری مامۆستایان و بەرێز د.رەهێل فەرەیدون و دكتۆر عبدالفتاح هەورامی بەرپرسی پەیوەندی یەكانی كۆلێج. ئێمە لەكۆلێج هەمیشە باوەرمان وایە هیچ پرۆژەیەكی ئەكادیمی بەبێ‌ بەشداریكردنی چالاكیانەی خوێندكاران ناگاتە پایان...دوبارە سوپاسی بێ‌ پایانی خۆمان ئاراستەی خویێندكارە خۆشەویست و ماندونەناسەكانمان دەكەین و نمونەیان زۆر بێت
    Posted May 5, 2017, 2:55 PM by Evan Jalal Gharib Qader
Showing posts 1 - 5 of 58. View more »









You must be logged in to add gadgets that are only visible to you
Comments